کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی كۆمپانیای كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ له‌ دووكان و پیره‌مه‌گروون

مانگرتنی كرێكارانی كۆمپانیای كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ له‌ دووكان و پیره‌مه‌گروون

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی ڕشه‌مه‌، کۆمپانیایەکی پاککردنەوەی زبڵ و خاشاک لە سنووری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی نه‌دانی مووچه‌كانیان، ماوەی 10 رۆژە کارەکانیان لە قەزای دووکان و پیرەمەگروون راگرتووە.

جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار بۆ خزمەتگوزاری و پاککردنەوەی شاری سلێمانی له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: “تاوەکو ئێستا شایستە داراییەکانی ژانویه‌ی ئەمساڵی کارمەندەکانمان خەرج نەکراوە.” کۆمپانیای شکار زیاتر لە 900 کارمەندی لەنێو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی هەیە کە لەگەڵ دوو کۆمپانیای دیکە ئەرکی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانییان لە ئەستۆدایە. پارەی کارمەندانی نێو شار خەرجکراوە، بەڵام شارەوانی پێیگوتین پارە بۆ کارمەندانی دەرەوەی شار نەماوە، بۆیە 10 رۆژە کارەکانمان لە دووکان و پیرەمەگروون راگرتووە.