ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی له كه‌رتی غه‌زه و باشووری لوبنان كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س بوونه قوربانی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ئاپارتمانێكیان له شارۆچكه‌ی “كه‌فه‌ر ڕه‌مان”ی لوبنان كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا كوژراون. هه‌روه‌ها به‌هۆی تۆپباران و بۆردوومانی چه‌ند ناوچه له كه‌رتی غه‌زه، ٤٨ كه‌س كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه سێ ئه‌ندامی سپای قودسیش ڕۆژی ڕابردوو له هێرشی مووشه‌كی ئێسرائیل بۆ سه‌ر سووریه كوژراون.