ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی بارینی باران و به‌فر له ویلایه‌تی نوورستانی ئه‌فغانستان، زه‌وی تووشی ڕۆچوون بوو و به‌هۆیه‌وه ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی به‌رپرسی پۆلیسی ولسوالی نوورگرام، ٢٥ خانوو به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له ناو چووه، تا ئێستا ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ته‌نیا ته‌رمی سێ كه‌س ده‌رهێندراوه. ئه‌گه‌ری هه‌یه پاش كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كان دا، ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته سه‌ره‌وه.
