ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی “ئالێكسی ناوالنی” له زیندانێكی ڕووسیه، لایه‌نگرانی له شاره‌كانی مۆسكۆ، سه‌ن پیترزبوورگ و چه‌ند شاری ئۆرووپایی كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند كه “ئالێكسی ناوالنی” له كاتی پیاسه‌كردن دا له هۆش خۆی چووه و هه‌وڵی پزیشكان بۆ ڕزگاركردنی بێ ئاكام بووه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، لایه‌نگرانی ناوالنی له شاره‌كانی مۆسكۆ و سان پیترزبوورگ كۆبوونه‌وه و به‌دانانی گوڵ و گیرساندنی مۆم ڕێزیان لێ گرت. هاوكات هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه له وڵاتانی ئیتالیا، سربستان، بۆڵغارستان، ئه‌رمه‌نستان و گۆرجستان مه‌راسمی ڕێزگرتن له‌و چالاكه سیاسیه‌ی دژبه‌ری پۆتین به‌ڕێوه چووه.