ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندان،خوێندكارانی ده‌ركراو له زانكۆ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له خوێندكاری مانگرتوو، “ئارمیتا پاویر” ڕاگه‌یاند.
“ئارمیتا پاویر” له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا چه‌ندین جار به هۆی هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی زیندانی ته‌ورێز و نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و ڕیفاهی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن. ئێستادا ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه ئه‌و به‌ندكراوه مانی له خواردن گرتووه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره. ناوبراو له وڵامی هاوبه‌ندییه‌كانی وتوویه: ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر بمرم واز له مانگرتن ناهێنم، نه‌خۆشخانه ناڕۆم چوونكه بۆ مردن خۆم ئاماده كردووه.