وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٥ مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌كردنی “نه‌سرۆڵڵا فه‌لاحی” و كچه‌كه‌ی به ناوی “ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی”، چاره‌نووسی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ی سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ماویه‌ك له‌وه‌به‌ر یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “نه‌سرۆڵڵا فه‌لاحی” و “ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی” له لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “ئیمان ئه‌فشاری” به‌ڕێوه چوو. پاش ئه‌و جه‌له‌سه “ئه‌رده‌وان فه‌لاحی” كوڕی نه‌سرۆڵڵا به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا، به‌ڵام چاره‌نووسی نه‌سرۆڵڵا و ئه‌رغه‌وان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.