له ڕۆژانی ڕابردوود، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “عینایه‌تۆڵڵا ئیراندووست”، “خوداڕه‌حم عالیزهی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و “عه‌بدۆلجه‌لیل عالیزهی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ به ده‌ستڕێژی گوڵه‌ی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم كوژران و بریندار بوون.
به‌پی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “عینایه‌تۆڵڵا ئیراندووست” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له گوندی میتگان گیانی له‌ده‌ست داوه. له لایه‌كی دیكه‌وه دوو هاووڵاتی به‌لووچ به ناوه‌كانی “خوداڕه‌حم و عه‌بدۆلجه‌لیل عالیزهی” له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه درانه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وی دیكه‌یان به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.