ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح له كه‌رتی غه‌زه و چه‌ندین فه‌له‌ستینی بوونه قوربانی، له باكووری ئه‌و وڵاته‌ش فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل چه‌ندین ئامانجیان له باشووری لوبنان پێكا و به‌كاتی شه‌و شارۆچكه‌ی دیماس له دیمه‌شق له‌لایه‌ن مووشه‌كه‌كانی ئیسڕائیله‌وه كرایه ئامانج.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ تۆپخانه‌كانی ئه‌و وڵاته شاره‌كانی ده‌یر به‌لح و ڕه‌فه‌حیان وێڕای هۆشداری ڕێكخراوه جیهانییه‌كان به چه‌ڕی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ده‌یان فه‌له‌ستینی كوژران و بریندار بوون. به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه، تا به ئه‌مڕۆ ٢٧ هه‌زار و ٩٦٠ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له وڵامی مووشه‌كبارانه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان، باشووری به‌یرووتی كرده ئامانج و ده‌نگی چه‌نیدن ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره بیسترا. حیزبۆڵڵای لوبنان ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه دوو كه‌س له هێزه‌كانی له هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل دا كوژراون. به كاتی شه‌و مووشه‌كه‌كانی ئیسڕائیل چه‌ند بنكه‌ی سپای قودسیان له شارۆچكه‌ی دیماس له نزیك دیمه‌شق كرده ئامانج، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوكات به‌ریتانیا و ئه‌مریكاش بنكه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی حووسیه‌كانیان له ئوستانه‌كانی حه‌دیده و سه‌عده كرده ئامانج و له‌ناویان برد.
