ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی بلژێك، كانادا و دانمارك دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی وه‌نكۆڤێری كانادا، بڕۆكسلی بلژێك و كۆپنهاگنی دانمارك دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان كردووه. ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم، خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی، سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆ ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون.