ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، مێرمنداڵێكی كچ به ناوی “نارین یووسفی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له ڕێگه‌ی خۆ هه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “نارین یووسفی” پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له مه‌دره‌سه به هۆكارێكی نادیار له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژی ڕابردوو ژنێكی گه‌نج له شاری تاران له‌سه‌ر یه‌كێك له پرده‌كانی ئه‌و شاره خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا. به‌پێی ئاماره‌كانی خۆدی ڕژیم، شایانی باسه كه خۆكوژی منداڵان و مێرمندڵان له ئێران به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان، كولتووری پیاوسالاری، هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی، گیرۆده‌بوونی دایك و باوك یان منداڵه‌كه به مادده‌ی هۆشبه‌ر، نه‌بوونی ئازادی و مافی هه‌ڵبژاردن، نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی، هه‌ڵاواردن و جیاوازی جنیسهتی ئه‌گه‌رێته‌وه.