ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران ژنی دانیشتووی وڵاتی كنیا له ناڕه‌زایه‌تی به كوژرانی ١٤ ژن له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ دا، له شاری نایرووبی خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌و خۆپێشاندانه كه گه‌وره‌ترین ڕێپێوانی ژنان له مێژووی وڵاتی كنیایه دژبه دیارده‌ی ژنكوژی به‌ڕێوه چووه. به‌شداربووان جلێكیان له‌به‌ر كردبوو كه ناوی ژنانی قوربانی له‌سه‌ری نووسرابوو. به‌پێی ئاماره‌كان، له ساڵی ٢٠١٦ی زاینیه‌وه تا مانگی دێسامبه‌ری ٢٠٢٣، به‌لانیكه‌م ٥٠٠ ژن له وڵاتی كنیا به شێوه‌یێكی وه‌حشیانه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون. دوایین كه‌س كچێكی خوێندكار بووه كه جه‌سته‌ی له‌لایه‌ن هێرشبه‌رانه‌وه پارچه پارچه كرابوو، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته هێشتا نه‌یتوانیوه به شێوه‌ی كارامه به‌ره‌نگاری ئه‌و دیارده‌یه بێته‌وه.