ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٧ و ٨ی ڕێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “مه‌نسوور محه‌ممه‌دنژاد” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی “كارۆ(پاشناو نادیار)”، “یادگار عه‌لیپور” و “په‌یمان محه‌ممه‌دی” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌ران بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌ر نیووز، ڕۆژی شه‌ممه دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “یادگار عه‌لیپور” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی بانه و “په‌یمان محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی هه‌نگه‌ژاڵی بانه و نه‌وسوود بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شه‌ممه له سنووری به‌ستامی سه‌قز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “جنیان” به ناوی “مه‌نسوور محه‌ممه‌دنژاد” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد و به‌یانی یه‌كشه‌ممه، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “كارۆ(پاشناو نادیار)” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هه‌نگی مه‌رزی بانه بریندار كرا.