ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، گاردی میللی ئه‌یاله‌تی تگزاس پاسه‌وانانی سنووری ئه‌مریكایی له سنووره‌كانی مێكزیك ده‌ركرد و به فه‌رمی ده‌روازه سنوورییه‌كانی داخست.
ڕۆژی هه‌ینی، ٢٥ فه‌رمانداری كۆماریخواز توومارێكیان بۆ پشتیوانی له ئه‌یاله‌تی تگزاس دژبه ده‌وڵه‌تی فێدراڵ واژۆ كرد. واژۆكارانی ئه‌و تووماره ده‌وڵه‌تی بایدنیان به ئێهمال له ئاست كۆنتڕۆڵ کردنی سنووره‌كان و خه‌بات دژی كێشه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی تۆمه‌تبار كرد. هه‌وره‌ها هه‌زاران شۆفێری كامیۆن له ئه‌یاله‌ته‌كانی ئه‌مریكا خۆیان گه‌یاندۆته تگزاس و پشتیوانی خۆیان له گاردی میللی ڕاگه‌یاندووه. ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی ئه‌یاله‌تی تێگزاس بڕیاری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیان بۆ نه‌به‌ستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان ڕه‌د كرده‌وه و گاردی میللی ئه‌و ئه‌یاله‌ته پاسه‌وانانی سنووری فیدڕاڵیان ده‌ركرد.