هه‌زاران نه‌یاری ده‌وڵه‌تی پۆپۆلیستی ئاڕژانتین ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و گه‌وره‌ترین مانگرتنی سه‌رانسه‌رییان دژبه سیاسیه‌ته‌كانی خاویر میللی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خاویر میللی مانگی دێسامبه‌ری ٢٠٢٣ بوو به سه‌رۆك كۆماری ئاڕژانتین و به‌ڵێنی دا كێشه ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له‌و كاته‌وه كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی توندڕه‌وانه‌ی گرتۆته به‌ر و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه. خاویر میللی ئیختیاراتی خۆی زیاد كردووه و سیاسه‌تی خسووسی سازی گرتووه‌ته به‌ر، هه‌روه‌ها هه‌زینه‌كانی كه‌م كردووه و ٩ وه‌زاره‌تخانه‌ی وه‌كوو په‌روه‌رده، ژینگه و ژنانی داخستووه. به‌هۆی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت، به‌هایی پزۆ واحدی دراوی ئه‌و وڵاته به ڕێژه‌ی ٥٠٪ دابه‌زیوه و نرخی هه‌ڵاوسانی ساڵانه بۆ ٢١١ له سه‌د هه‌ڵكشاوه. ڕۆژی ڕابردوو قوتابیان،خوێندكاران، كرێكاران، كارمه‌ندان و هه‌زاران شارومه‌ندی دیكه له چه‌ند شاری گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته مانیان گرت و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه برد، به‌جۆرێك كه گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كان ڕاگیرا.