ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی دوو به‌ندكراوی له‌سێداره‌دراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” و “فه‌رهاد سه‌لیمی” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له شاركانی سه‌قز و تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌یانی سێشه‌ممه ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له حاڵێكدا پێشتر حوكمی ئێعدامی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” هه‌ڵوه‌شێندرابوو، ئه‌و لاوه‌ی وێڕای هۆشداری به‌رینی كۆمه‌ڵگای جیهانی له سێداره‌دا، هاوكات به‌ندكراوێكی بیرمه‌ندی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “فه‌رهاد سه‌لیمی” كه ماوه‌ی ١٤ ساڵ له زیندانی قزلحه‌ساردا ڕاگیرابوو، حوكمی ئێعدامی جێبه‌جێ كرا. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” به به‌شدرای بنه‌ماڵه‌ی و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران له به‌شی ٩٩ی به‌هه‌شت زارای تاران به‌ڕێوه‌چوو و ته‌رمی “فه‌رهاد سه‌لیمی” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك سه‌قز له گۆڕستانی ئایچی نێژرا.