ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس له‌به‌رده‌م ماڵی نتانیاهوو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی بوون، هاوكات هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه به‌رده‌وام بوو و به‌ده‌یان فه‌له‌ستینی دیكه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو، ٢٤ سه‌ربازی ئیسڕائیلی كوژران و ده‌یان سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری سه‌ربازانی كوژراوی ئیسڕائیل كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای ئیسڕائیلی لێكهوتهوه و خه‌ڵكی ناڕازی و بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس له‌به‌رده‌م ماڵی نتانیاهوو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بوون. به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه، شاری خان یوونس به ته‌واوی گه‌مارۆ دراوه و گیانی هه‌زاران كه‌س له مه‌ترسیدایه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی كوژراوه‌كانی هێرشی ئیسڕائیل بۆ ٢٥هه‌زار و ٤٩٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و ئاماری برینداره‌كانیش سنووری ٦٣ هه‌زار و ٣٥٤ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه. له وڵاتی عێراق، ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا له وڵامی مووشه‌كبارانی بنكه‌كانی له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگاكانی بابل و ئه‌نبار بۆردوومان كرد كه به‌پێی زانیارییه‌كان، كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.