ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به ناوی “مێهران شیران” له كاتی كاركردن به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهران شیران” خه‌ڵكی گوندی “زینده‌شت”ی سه‌ر به شاری ورمێ بووه و له‌سه‌ر ساختمانێك له شارۆچكه‌ی زیباشار كاری كردووه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی به‌ربووه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جی گیانی له‌ده‌ست داوه.