ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، “سینا ده‌شمیر” هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی حوكمی زیندان، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كرا.
“سینا ده‌شمیر” له ڕێكه‌وتی ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٥ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ به دانانی وه‌سیقه‌ی چوار ملیارد تمه‌نی له‌زیندانی نه‌غه‌ده ئازاد كرا. ناوبراو پێشتر له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مهاباد به تۆمه‌تی “ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به سێ ساڵ و چوار مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “دورشم نووسین و تێكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به ٣٥ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو. به‌پێی یاسای ئیسلامی، زۆرترین سزا واته سێ ساڵ و چوار مانگی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. “سینا له پهرووهندهیێكی دیكه‌دا له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی پیرانشاره‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی نه‌زم و ئاسایشی گشتی” به پێنج ملیۆن تمه‌ن سزای نه‌خدی و ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه.