ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، “فه‌رهاد سه‌لیمی” به‌ندكراوی بیرمه‌ندی خه‌ڵكی سه‌قز پاش ١٤ ساڵ زیندان، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزای ئێعدام ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج كرا.
“فه‌رهاد سه‌لیمی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ شه‌ش به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “داوود عه‌بدۆڵڵاهی”، “ئه‌یووب كه‌ریمی”، “ئه‌نوه‌ر خزری”، “خۆسره‌و به‌شاره‌ت”، “كامران شێخه” و “قاسم ئابه‌سته”، مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “افساد فی الارض”، “تێكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه توندئاژۆه مه‌زهه‌بیه‌كان” به ئێعدام مه‌حكووم كرا. له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه سێ به‌ندكراوی ئه‌و دۆسیه به ناوه‌كانی “قاسم ئابه‌سته”، “ئه‌یووب كه‌ریمی” و “داوود عه‌بدۆڵڵاهی” له‌سێداره دراون.