ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاتانی ئیسپانیا، دانمارك، فه‌ڕانسه و ئیسڕائیل دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له ئیسڕائیل له‌به‌رده‌م ماڵی نتانیاهوو كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری ئازادی ئازیزانیان بوون. هه‌روه‌ها له بارسلۆنای ئیسپانیا لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و حیمایه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانی له سكاڵای ئه‌فریقای جنووبی دژی ئیسڕائیل بوون. له كۆپێنهاگنی دانمارك دژبه‌رانی شه‌ڕ خوازیاری ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون و له پاریسی فه‌ڕانسه دژبه‌رانی شه‌ڕ ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان له ژێر ناوی “پاریس تا بڕۆكسل” به‌ڕێخست و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به خه‌ڵكی فه‌له‌ستین بوون.