ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، كوردانی دانیشتووی ئورووپا و ئه‌مریكا به‌پێی بانگه‌وازێك كه له ڕۆژانی ڕابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابۆوه، به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌ولیر له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كوردانی دانیشتووی شاره‌كانی كۆپنهاگنی دانمارك، ئامستردامی هۆڵه‌ند، ئۆسڵۆی نۆ‌رویژ و دۆسلدۆرفی ئاڵمان دژبه هێرشه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌ولێر كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س و برینداربوونی چه‌ند كه‌سی دیكه، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كردووه. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست ئه‌و پێشێلكارییانه بوون.