کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ سمنان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ سیمنان 3

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی سمنان به‌ بیانووی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌وته‌ی سه‌رۆكی پۆلیسی فه‌تای سمنان دوو چالاكی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ تۆمه‌تی بێڕێزی به‌ به‌رپرسانی حكوومه‌ت و بێڕێزی به‌ مه‌راسمی قاسم سوله‌یمانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی ناوه‌نه‌ده‌ قه‌زاییه‌كانی كراون. به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرمان، به‌لانیكه‌م ٧٦ شارومه‌ند له‌ شاره‌كانی ئێران به‌ تۆمه‌تی بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا و بێڕێزی به‌ به‌رپرسانی حكوومه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.