ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران، حیزبۆڵڵا و حه‌ماسی له گه‌ڕه‌كی زه‌ینه‌بیه‌ی دیمه‌شق كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ١٠ كه‌س كوژران و ژمارهێێكی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و هێرشه‌دا ١٠ كه‌س كوژراون كه پێنجیان فه‌رمانده‌ی سپای قودس به ناوه‌كانی “حۆجه‌ت ئومیدوار”، “عه‌لی ئاقازاده”، “حسێن محه‌ممه‌دی”، “سه‌عید كه‌ریمی” “محه‌مه‌دئه‌مین سه‌مه‌دی” بوون و شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی دیكه فه‌رمانده‌كانی حیزبۆڵڵا و حه‌ماس بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌و هێرشه‌دا چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه ناسناویان دیار نییه. هه‌روه‌ها دوو فه‌رمانده‌ی حه‌ماس له نێو ئۆتۆمبێلێك دا له باشووری لۆبنان كراونه‌ته ئامانج و هه‌ر دووكیان كوژراون.