ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئۆردۆن دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردۆن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئۆردۆن له خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلیان له حه‌ق خه‌ڵكی فه‌له‌ستین مه‌حكووم كردووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی ئۆردۆن له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بوون. شایانی باسه كه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه درێژه‌ی هه‌یه و به‌پێی دوایین زانیاریی، ٧٧ كه‌س له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خان یوونس گیانیان له‌ده‌ست داوه و وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕێژه‌ی قوربانیانی ٢٤ هه‌زار و ٧٦٢ كه‌س ڕاگه‌یاندووه.