به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بڕیاره لە دژی هێرشەكانی سپای پاسداران بۆ سەر هه‌رێمی كوردستان، به‌یانی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، لە ١٥ وڵاتی ئورووپایی و ئەمریكا خۆپێشاندان بەڕێوەبچێت.
بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان و هه‌ولێر، بڕیارە هاووڵاتییانی کورد لە وڵاتانی ئورووپا و ئەمریکا خۆپیشاندان بەڕێوە ببەن و لەبەردەم باڵیۆزخانەکانی كۆماری ئیسلامی کۆببنەوە. خۆپیشاندانه‌كان شه‌ممه ٢٠ی ژانویه‌ی ٢٠٢٤، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٣٠ بەفرانباری ١٤٠٢، كاتژمێر ١٢ لە (به‌رلین، دۆسلدۆرف، هانۆڤه‌ر، هامبۆڕگ، ڤۆلسبۆڕگ، له‌نده‌ن، ئا‌مستردام، پاریس، ئۆسلۆ، هێلسینكی، بڕۆكسل، وییه‌ن، كۆپنهاگن، واشنگتۆن، ستۆكهۆڵم، ئاتن و ژنێڤ) به‌ڕێوه ده‌چن. به‌پێی زانیارییه‌كان، کۆنفیدراسیۆنی کوردستانی خۆپیشاندانەکە بەڕیوە دەبات و داوا لە خەڵك دەکەن، وەکوو ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی تەنیا بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەشداری تێدا بکەن.