دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان به ناوی “فریاڵ سوله‌یمان” له‌لایه‌ن دوو ماتۆڕسیكلێت سوار له شاری كه‌ركووك تیرۆر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فریال سوله‌یمان” خه‌ڵكی شاری حه‌سه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستانه و به مه‌به‌ستی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوهیێكی ژنان بۆ شاری كه‌ركووك سه‌فه‌ری كردبوو. ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه دوو ماتۆڕسه‌وار له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی كه‌ركووك ئه‌و چالاكه سیاسیه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادی ئه‌و شاره دایه.