له ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕۆژنامه‌ی واشینگتۆن پۆست ڕاپۆرتێكی ناخ هه‌ژێنی له‌سه‌ر دۆخی كچان و ژنانی ئه‌فغانستانی له ژێر ناوی “له ئه‌فغانستانی نوێ دا یان كچه‌كه‌ت بفرۆشه یان برسیه‌تی بكێشه” بڵاو كردووه كه باس له هه‌ڵكشانی ئاماری فرۆشتنی كچان له‌و وڵاته ده‌كات.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه: ١١٨ كچ له شارۆچكه‌ی سه‌وزی سه‌ر به ویلایه‌تی نیمرووز ناچار به هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ له به‌رامبه‌ر پاره‌دا كراون و ١١٦ بنه‌ماڵه‌ی دیكه‌ش چاوه‌ڕێی فرۆشتنی كچه‌كانیانن. زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كان نه ته‌نیا به‌هۆی كێشه‌ی ئابوورییه‌وه كچه‌كانیان ئه‌فرۆشن، به‌ڵكوو به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی تالیبان بۆ په‌روه‌رده و كاركردنی كچان دایناوه ناچار به‌و كاره ئه‌بن. له‌و كاته‌وه گرووپی تالیبان به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه، ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری كچانی منداڵ زیادی كردووه و خێزانه‌كان بۆ دابینكردنی خۆراكی ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه ناچارن كچه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر دوو بۆ سێ هه‌زار دۆلار بفرۆشن.