به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ٢٢ مانگ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی “پژمان مورادی”له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مه‌ریوانه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“پژمان مورادی” هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر، له ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٠ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له گوندی “دێوه‌زناو”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و هاووڵاتیه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و به‌دواداچوونی كه‌سوكاری هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ باس له دادگاییكردنی پژمان به شێوه‌ی نهێنی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگیراوه.