ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی; هێزی دەریایی ئەمریکا دەستی بەسەر به‌له‌مێكی پڕ له كلاوه‌ی مووشەکی سپای پاسداران كه بۆ حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن نێردرابوو، گرتووه.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار، لە ئۆپراسیۆنێكی نیزامی‌دا، هێزی دەریایی ئەمریکا ڕێگری كرد لە گواستنەوەی چەک له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه بۆ حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن. ئەو کەشتییەی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، هەڵگری پارچه‌ی پێویست بۆ سازكردنی مووشه‌ك بووه و له‌لایه‌ن ئهمركیاوه نوقمی ئاو كراوه. شایانی باسه كه له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كه‌وتوونه‌ته نێو ده‌ریا و بێسه‌روشوێن بوون.
