ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ به‌فرانبار، خه‌ڵكی میسر له ده‌روازه‌ی سنووری ڕه‌فه‌ح و بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس له تل ئاویو دژبه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان شارومه‌ندی مسری له دره‌وازه‌ی ڕه‌فه‌ح خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری كرانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه و گه‌یاندنی یارمه‌تی به‌ده‌ستی لێقه‌ومانی فه‌له‌ستینی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له تل ئاویوی ئیسڕائیل له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو و ئازادی ئازیزانیان بوون.