کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٢٦ كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ باكوو

كوژران و برینداربوونی ٢٦ كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ باكوو

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ئاگر له‌ كارگه‌یێكی به‌رهه‌مهێنانی مۆبل له‌ شاری باكووی ئازه‌ربایجان كه‌وته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ شه‌ش كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئارگركوژێنه‌وه‌ی وه‌ڵاتی ئازه‌ربایجان، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ به‌هۆی دزه‌كردنی گازه‌وه‌ بووه‌ و ناوچه‌یێكی به‌ پانتایی ١٣ هێكتار گرتۆته‌وه‌. له‌و ڕووداوه‌دا شه‌ش كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٢٠ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره‌.