ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خان یوونس، ناوه‌ندی غه‌زه و ئۆردووگای نه‌سیرات به‌رده‌وام بوو و به ده‌یان فه‌له‌ستینی بوونه قوربانی.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشتی غه‌زه، ئاماری كوژراوانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه بۆ ٢٤ هه‌زار و سه‌د كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی برینداره‌كانیش سنووری ٥٧ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو هێرشبه‌ر به چه‌قۆ و ئۆتۆمبێل هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له شارۆچكه‌ی “ڕه‌عنانا”ی ئیسڕائیل و به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٩ كه‌سی دیكه بریندار بوون. هاوكات فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی ئیسڕائیل باشووری لوبنانیان به چڕی بۆردوومان كرد و هێشتا ڕێژه‌ی زیانه‌كانی ڕوون نییه. شه‌وی ڕابردووش بنكه‌كانی سپای پاسداران له ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه مووشكباران كرا، به‌ڵام زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.
