کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خاوه‌ن تانكه‌ره‌كانی ئاوڕه‌سان له‌ به‌لووچستان

ناڕه‌زایه‌تی خاوه‌ن تانكه‌ره‌كانی ئاوڕه‌سان له‌ به‌لووچستان 1

تانكه‌ره‌كانی ئاوڕه‌سانی به‌لووچستان كه‌ سه‌ر به‌ كه‌رتی تایبه‌تن، ماوه‌ی ٨ مانگ حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون.

به‌وته‌ی نوێنه‌ر شارستانی قه‌سرقه‌ند له‌ مه‌جلیسی ڕژیم، گونده‌كانی به‌لووچستان به‌هۆی وشكه‌ساڵیه‌وه‌ به‌ تانكه‌ر ئاویان بۆ دابین ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌رێك بۆ وه‌رزی گه‌رما نه‌دۆزیته‌وه‌، ژیانی هه‌زاران كه‌س ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها وتی، خاوه‌ن ئه‌و تانكه‌رانه‌ی ئاویان بۆ گوندنشینان دابین كردووه‌ ماوه‌ی ٨ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی خراپدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌و مان ده‌گرن و ده‌یان گوند بێ ئاو ده‌مێنن.