به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چوار به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی “هادی سه‌لیمی”، “ئه‌نوه‌ر خزری”، “خۆسره‌و به‌شاره‌ت” و “كامران شێخه” له زیندانی قزلحه‌سار و “سه‌كینه په‌روانه” به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی مه‌شهه‌د، له مافه سه‌رتاییه‌كانیان بێبه‌ش كراون و له دۆخێكی خراپ‌دا ڕاگیراون.
“هادی سه‌لیمی”، “ئه‌نوه‌ر خزری”، “خۆسره‌و به‌شاره‌ت” و “كامران شێخه” له به‌رواری ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢وه له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سێداره‌دانی “داوود عه‌بدۆڵڵاهی” و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی خۆیان، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ئه‌و چوار كه‌سه‌یان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ١٠ به‌ندكراوی دیكه‌ی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی كه بێبه‌ش له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی سه‌ره‌تایی گواستۆته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “سه‌كینه په‌روانه” به‌ندكراوی سیاسی و مامۆستای زمانی كوردی خه‌ڵكی خۆراسانی شومالی كه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی مه‌شهه‌د ڕاگوێزرا تاكوو ماوه‌ی ٧ ساڵ و نیو حوكمی زیندانی تێپه‌ڕ بكات، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه و پیان ڕاگه‌یاندووه كه ته‌نیا به زمانی فارسی ئه‌توانێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی قسه بكات.