ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كه‌شاوه‌رزان و كرێكارانی به‌شی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا و سیسته‌می هاتووچۆی ئه‌و وڵاته‌یان فه‌شه‌ل كرد.
یه‌كێتی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان ساڵی ڕابردووش له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌كار كێشابوو، ئه‌مجاره بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاندووه و ته‌نیا ٢٠ له سه‌دی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان كار ده‌كه‌ن. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه سیسته‌می هاتووچۆ له‌و وڵاته فه‌شه‌ل بووه. كرێكاران خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار له ٣٨ ساعه‌ته‌وه بۆ ٣٥ ساعه‌ت و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و وڵاته‌ش ئۆتووبانه‌كانی به‌ڕلینیان داخستووه و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ لابردنی یارانه‌ی سووته‌مه‌نی ده‌كه‌ن.
