زیاتر له هه‌زار حیزبی چه‌پ و یه‌كێتی كرێكاری له بانگهێشتنامهیێكدا داوایان له وڵاتانی جیهان كردووه كه له سكاڵای ئه‌فریقای جنووبی دژبه ژینۆسایدی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه پشتیوانی بكه‌ن.
له‌م دوایانه‌دا، ئه‌فریقای جنووبی سكاڵایێكی دژبه ئیسڕائیل به تۆمه‌تی ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له كه‌رتی غه‌زه له دیوانی تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كردووه. له حاڵێكدا ئه‌مریكا و ئیسڕائیل هه‌ر جۆره كۆمه‌ڵكوژییه‌ك له غه‌زه ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌فریقای جنووبی په‌روه‌نده‌یێكی ٨٤ لاپه‌ڕه‌یی ڕاده‌ستی دادگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه. له به‌شێكی ئه‌و بانگهێشتنامهیهدا هاتووه، ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣دا نه‌خۆشخانه‌كان، هۆتێله‌كان، ئۆردووگای په‌نابه‌ران، ناوه‌نده‌كانی هاوكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، مه‌دره‌سه‌كان، په‌رستگه‌كان و ڕێگه‌وبانه‌كانی بۆردوومان كردووه، به‌وهۆیه‌وه هه‌زاران فه‌له‌ستینی كه نیوه‌یان ژن و منداڵن كوژران و بریندار بوون، به‌ڵام ڕێبه‌رانی ئیسڕائیل بێشه‌رمانه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له كه‌رتی غه‌زه كردوویانه ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له ته‌واوی وڵاتانی جیهان كراوه پشتیوانی له سكاڵاكه‌ی ئه‌فریقای جنووبی له ئیسڕائیل بكه‌ن.