ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ته‌قینه‌وه‌یێك له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سه‌ته‌ی جوانكاری و بێهداشتی “سیمین ده‌شت” له فه‌ردیسی كه‌ره‌ج ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ٥٣ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی تێكه‌ڵاوێكی گازی بووه و ده‌ستبه‌جێ كارخانه‌كه ئاگری گرتووه. پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاكه‌وتنی خێرا، ڕێژه‌ی برینداره‌كان، ٢٣ كه‌س ڕاگه‌یێندرا، به‌ڵام شه‌وی ڕابردوو میدیاكانی ڕژیم ڕایانگه‌یاند كه ئاماری برینداره‌كان بۆ ٥٣ كه‌س هه‌ڵكشاوه و باری ته‌ندرووستی چه‌ند كه‌سیان ناجێگیره.
