ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی ئه‌مریكا، عه‌مان و یه‌مه‌ن دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی شه‌ڕ و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م ماڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه و ڕه‌نگی سووریا‌ن به‌سه‌ر ئۆتومبێله‌كه‌یدا پژاند. هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س له وڵاتانی عه‌مان و یه‌مه‌ن دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی، خۆپێشاندانیان كرد. خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.