به‌پێی ڕاپۆرتی شیركه‌تی زانیاری تیجاری و متمانه‌یی سوید ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: له ساڵی ٢٠٢٣دا ئاماری مایه‌پووچبوونی كه‌سبوكاره‌كانی ئه‌و وڵاته ٢٩٪ زیادی كردووه و ئه‌و ڕه‌وه‌نده له ساڵی ١٩٩٠ی زاینیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ بێ پێشینه بووه.
شیركه‌تی زانیاری تیجاری و متمانه‌یی سوید هۆشداری داوه كه ئه‌و ئاماره ته‌نیا لوتكه‌ی كێوی سههۆلهكهیه و قه‌یرانی كه‌سبوكاره‌كان به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان و باج به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له وه‌رزی پاییزی ساڵی ٢٠٢٣ دا ده‌وڵه‌تی سوید ڕایگه‌یاندبوو كه ڕێگه له مایه‌پووچبوونی زۆرتری كه‌سبوكاره‌كان گیراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی زستان ئه‌و ڕه‌وه‌نده په‌ره‌ی سه‌ندووه و چیتر شیركه‌ته‌كان ناتوانن گه‌ردشی ماڵی و ڕێژه‌ی نهخدینهییان كۆنتڕۆڵ و دۆخه‌كه سه‌قامگیر بكه‌ن.