کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لایه‌حه‌ی چاكسازی قه‌زایی نتانیاهوو له‌لایه‌ن دیوانی باڵای ئیسڕائیل

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لایه‌حه‌ی چاكسازی قه‌زایی نتانیاهوو له‌لایه‌ن

دیوانی باڵای قه‌زایی ئیسڕائیل، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی به‌فرانبار، به‌ ٨ ده‌نگی نای قازییه‌كانی ئه‌و دیوانه، لایه‌حه‌ی چاكسازی قه‌زایی پێشنیاركراو له‌لایه‌ن بنیامین نتانیاهووی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌ی دیوانی باڵای قه‌زایی ئیسڕائیل دا هاتووه‌: له‌ ١٥ قازی ئه‌ندامی ئه‌و دیوانه، ٨ كه‌سیان دژبه‌ لایه‌حه‌كه‌ی بنیامین نتانیاهوو ده‌نگیان داوه‌. به‌پێی ئه‌و گۆڕانكارییه‌، دیوانی باڵای وڵات ئیجازه‌ی هه‌یه‌ وه‌زیرانی ناكارامه‌ له‌سه‌ركار دوور بخاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له‌به‌رچاو ناگرێت، ڕه‌د ده‌كاته‌وه‌.