ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاتانی ئه‌مریكا، كانادا، ئالمان، سوید و ئۆردۆن دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
له ئه‌مریكا قوتابیان و دژبه‌رانی شه‌ڕ خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و گه‌یاندنی یارمه‌تی به ده‌ست لێقه‌وماوانی ئه‌و شه‌ڕه بوون. له كانادا، ئاڵمان و سوید هه‌زاران دژبه‌ری شه‌ڕ خوازیاری ڕاگرتنی ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل و كۆتایی هێنان به ژینۆسایدی ژنان و منداڵانی غه‌زه بوون. له ئۆردۆن، خۆپێشانده‌ران له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه و حیمایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان له ئیسڕائیل به توندی مه‌حكووم كرد.
