ڕۆژی شه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ئه‌رته‌شی ئۆكراین له وڵامی مووشكبارانی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ڕووسیه‌وه، شاری بێلگۆڕوودی له ڕووسیه مووشكباران كرد و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ڕۆژ له‌وه‌به‌ر، ئه‌رته‌شی ڕووسیه گه‌وره‌ترین هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی كرده سه‌ر شاره‌كانی كییێڤ، خاركیف، دنیپڕۆ، ئۆدێسا و خێرسۆن و به‌هۆیه‌وه ٣٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له وڵامی هێرشه‌كه‌ی ڕووسیه، ئه‌رته‌شی ئۆكراین چه‌ند ناوچه‌ی له شاری بێلگۆڕوود كرده ئامانج و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.