به‌شێك له نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی ئێسپانیا ڕۆژی شه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، به‌یاننامه‌یه‌كیان دژبه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل واژۆ كرد و تێدا جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیلیان دژبه خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
زیاتر له ٣٥٠ به‌رپرسی ده‌وڵه‌تی ئێسپانیا له تۆمارێكی واژۆكراودا خوازیاری سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. ڕۆژی شه‌ممه یه‌كێك له نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته، په‌یكه‌ری نه‌مادینی منداڵێكی فه‌له‌ستینی له پێش چاوی نوێنه‌رانی دیكه‌ی پاڕله‌مان به‌رز كرده‌وه و باسی له كۆمه‌ڵكوژكردنی هه‌زاران ژن و منداڵ له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له كه‌رتی غه‌زه كرد. واژۆكارانی ئه‌و تۆماره هه‌روه‌ها خوازیاری ڕاگرتنی فرۆشتنی چه‌كوچۆڵ به ئیسڕائیل و سه‌رمایه‌گوزاری له‌و وڵاته بوون.
