شه‌وی هه‌ینی ٨ی به‌فرانبار، سێ په‌هبادی ئه‌مریكا له وڵامی هێرشی گرووپه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنكه نیزامیه‌كانی ئه‌مریكا له ده‌یره‌زوور و حه‌سه‌كه، ٨ كامیۆن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سپای قودسیان له ئه‌بووكه‌ماڵ كرده ئامانج.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌قه‌ڕی ٤٧ی سپای قودس كه فه‌رمانده‌كه‌ی “ئهبووعیسا مه‌شهه‌دانی” بووه، له ئه‌بووكه‌ماڵ، نه‌خۆشخانه‌ی به‌در، مه‌قه‌ڕی نیزامیه‌كانی فاتمیۆن له حهگانه و مه‌قه‌ڕی حیزبۆڵڵا له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی عایشه، كراوه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه، پێنج هێزی حیزبۆڵڵا، فه‌رمانده‌یه‌كی سپای قودس و چوار چه‌كداری فاتمیۆن كوژراون و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
