ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاره‌كانی لووس ئانجلێس و نیۆیۆركی ئه‌مریكا و تل ئاویوی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له شاره‌كانی لووس ئانجلێس و نیۆیۆركی ئه‌مریكا دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كردووه و پاش تێكهه‌ڵێچوون له‌گه‌ڵ پۆلیس، ٦٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی ئیسڕائیلی دانیشتووی شارۆچكه‌كانی نزیك به غه‌زه، له شاری تل ئاویو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی ته‌واوی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون.
