سه‌دان خوێندكاری ئه‌ندۆنێزیایی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێرشیان كرده سه‌ر په‌نابه‌رانی ڕۆهێنگیایی له شاری جاكارتا و ناچاریان كردون ئۆردووگاكه به‌جێبێڵن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له مانگی نۆڤامبه‌ر ٢٠٢٣وه زیاتر له هه‌زار و ٥٠٠ په‌نابه‌ری خه‌ڵكی میانمار خۆیان گه‌یاندۆته كه‌ناراوه‌كانی “ئاچه” له ڕۆژئاوای ئه‌ندۆنێزی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین كۆچكردنی په‌نابه‌رانی ڕۆهێنگیا له ماوه‌ی ٨ ساڵی ڕابردوو بووه. كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به هێرشی خوێندكارانی ئه‌ندۆنێزیایی بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی ڕۆهێنگیا وتی: ئه‌و هێرشه ده‌ره‌ئه‌نجامی كارزارێكی ڕێكخراوه بۆ بڵاوكردنی زانیاری هه‌ڵه و په‌ره‌پێدانی نیفره‌ت له نێو كۆمه‌ڵگا بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌و هێرشه‌دا كه‌لووپه‌لی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن هێرشبه‌رانه‌وه سووتێندراوه و چه‌ند په‌نابه‌ریش بریندار بوون.
