ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكاران و سۆسیالیسته‌كانی ئارژانتین دژبه ده‌وڵه‌تی پۆپۆلیستی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
خۆپێشانده‌رانی ئارژانتینی له ئاست دابه‌زینی به‌های دراوی ئه‌و وڵاته له ئاست دۆلار، په‌ره‌پێدانی سیاسیه‌تی خسووسی سازی، داخرانی به‌شێك له وه‌زاره‌تخانه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژاری و ته‌وه‌ڕۆم، هه‌روه‌ها گرا‌نكردنی نرخی سووته‌مه‌نی ناڕازین و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتوون. شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی ئارژانتین یه‌كێك له قه‌رزدارترین ده‌وڵه‌ته‌كان به بانكی جیهانیه و “خاویێر میلی” سه‌رۆك كۆماری تازه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی دروشمه پۆپۆلیستیه‌كانی، كێشه ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بكات.
