ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاتانی ئه‌مریكا و ئاڵمان دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی نیۆیۆركی ئه‌مریكا و به‌ڕلینی ئاڵمان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستینیان مه‌حكووم كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.
