ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه به‌رده‌وام بوو، به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشتی غه‌زه، ٢٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٥٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی ده‌ریا و ئاسمانه‌وه ناوه‌ندی غه‌زه‌ی بۆردوومان كردووه و هاوكات هێزه زه‌مینیه‌كانی به‌ره‌و ناوه‌ندی خان یوونس و غه‌زه پێشڕه‌ویان كردووه. له بۆردوومانه‌كانی ئۆردووگای مه‌غازی و ده‌یربه‌لح، ١٦٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ته‌رمی ٩٠ كه‌سی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێراوه له ژێر داروپه‌ردوودا ده‌رهێندراوه. هاوكات هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی زه‌ینه‌بیه له دیمه‌شقی سووریه و باشووری لوبنان ئه‌نجام دراوه و فه‌رمانده‌یه‌كی سپای قودس به ناوی “سه‌یدڕه‌زی موسه‌وی” و چه‌ندین كه‌سی دیكه له هێزه‌كانی حیزبۆڵڵا و ڕژیمی ئه‌سه‌د كوژراو و بریندار بوون.
