ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فه‌رانباری ١٤٠٢، دانیشتووانی ئاواره‌ی غه‌زه دژبه كوشتنی لاوێك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌ماسه‌وه خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌و گرووپه تێكهه‌ڵچوون.
ڕۆژی ڕابردوو، كاتێك یارمه‌تیه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته كه‌رتی غه‌زه، چه‌كدارانی حه‌ماس ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی چه‌كدارانی حه‌ماس، لاوێك گیانی له‌ده‌ستدا و و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. خه‌ڵك كاتێك هه‌ڵسووكه‌تی هێزه‌كانی حه‌ماسیان بینی هێرشیان كرده سه‌ر كه‌لووپه‌له‌كان و له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه به شه‌ڕ هاتن.
